ئاشكرایه، ده‌زگه كارگێڕیی‌و زانستییه‌كانی زانكۆ لاوازن. له‌به‌رئه‌وه پێویسته كارێكی‌وا بكرێ ئه‌و سستیی‌و ته‌مه‌ڵیی‌و گه‌نده‌ڵییه نه‌هێڵرێ، ماكه‌كانی بدۆزرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ دانرێ، ئه‌گینا رۆژبه‌ڕۆژ خراپترده‌بێ، بۆیه هه‌موو ئه‌و گرفتانه به سه‌ر سێ به‌شدا دابه‌شده‌كه‌م
...دكتۆر حسێن محه‌ممه‌د عه‌زیز*
به‌شی یه‌كه‌م: گرفته‌كانی كارگێڕیی:
1. له زانكۆدا دوو ده‌سه‌ڵات هه‌یه: ده‌سه‌ڵاتی كارگیڕیی‌و پارت پێویسته ته‌نیا هه‌ر یه‌ك ده‌سه‌ڵات هه‌بێ، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی كارگێڕی زانكۆ بێ، واته: رێكخراوه‌كانی پارت له زانكۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك، ده‌ست له كاروباری نێوخۆی زانكۆ وه‌رنه‌ده‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌بێ، ته‌نیا خه‌ریكی كاری پارتایه‌تیی خۆیان بن، كاری كارگێڕیی‌و زانستییش، بۆ كادیره ئه‌كادیمییه‌كه‌كان به‌جێبێڵن. بۆیه زۆربه‌ی سه‌رۆك به‌ش‌و بڕیارده‌ره‌كان، راگر‌و یاریده‌ده‌ره‌كان، له ئه‌ندامانی {ی.ن.ك.}و {پ. د. ك.} پێكهاتوون، كه هێندێكیان شیاوی ئه‌و پۆستانه نین.
2. یه‌كێتی خوێندكاران‌و قوتابیان، ته‌نیا داكۆكیی له مافه ره‌واكانی خوێندكاران بكه‌ن‌و ده‌سه‌ڵاتیان كه‌مكرێته‌وه، بڕیار له‌سه‌ر زۆر شت نه‌ده‌ن، چونكه زۆر جار هه‌ر ئه‌وانن خوێندكاران هانده‌ده‌ن مانبگرن، خۆپیشاندان سازبكه‌ن‌و له‌وانه‌كانیشیاندا ئاماده نه‌بن.
3. به‌شه كارگێڕییه‌كانی كۆلێژ‌و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ چالاك بكرێن. ده‌كرێ بۆ ماوه‌یه‌ك هێندێ كادیری شاره‌زا له مامۆستایان هه‌ڵبژێردرێن سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و به‌شانه بكه‌ن تا به ته‌واویی رێك‌وپێك ده‌كرێنه‌وه.
4. سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان بپارێزرێ. زانكۆكان ده‌بێ خاوه‌نی بڕیاری خۆیان بن به‌مه‌رجێ، هیچ لایه‌نێك ده‌ست له‌كاروباری نێوخۆی زانكۆكان وه‌رنه‌دات، راگر‌و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆكان، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی پارته‌كانیان دابنێن. به‌ڵكو ده‌بێ چه‌ند پێوه‌رێكی تایبه‌تیی دانرێ، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه پۆسته گرنگه كارگێڕییه‌كانی زانكۆ دابه‌شبكرێن.
5. له‌هه‌موو پۆسته‌كاندا ده‌بێت كه‌سانی به ره‌وشت، به توانا، دڵسۆز‌و ئه‌كادیمیی دابنرێن. مه‌رجیش نییه ئه‌ندامی هیچ پارتێك بێت، یا پله‌یه‌كی زانستیی به‌رزیان هه‌بێ. چونكه هێنده‌ی كاری كارگێڕیی، پێویستی به كادیری به توانا‌و شاره‌زا هه‌یه، هێنده پێویستی به پله‌ی زانستیی نییه!
6. ماوه‌ی پۆستی كارگێڕیی سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌ره‌كانی، راگری كۆلێژ‌و یاریده‌ده‌ره‌كانی، سه‌رۆكی به‌شه‌كان، له نێوان {3- 4} ساڵ پتر نه‌بێ، وه‌ك له‌كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی (سلێمانیی)دا، شالیار ته‌نیا سێ ساڵ ده‌مایه‌وه. به‌ڵام گه‌ر له‌هه‌ر پۆستێكدا، كادیری باش‌و شاره‌زاتر نه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێ به فه‌رمانی شالیارگه‌ی خوێندنی باڵا‌و ئه‌نجومه‌نی شالیاران، ماوه‌یه‌كی دیارییكراوی دیكه‌ی بۆ درێژبكرێته‌وه. نه‌ك یه‌كێ به راگریی دابمه‌زرێ‌و تا خانه‌نشینیش ده‌كرێت، هه‌ر راگربێ. یان كاتێك ماوه‌كه‌ی ته‌واوده‌بێ، له كۆلێژه‌كه‌وه بۆ كۆلێژێكی دیكه به راگریی بگوێزرێته‌وه، وه‌ك له زانكۆی سلێمانی روویداوه.
7. ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی زانكۆكان، له هه‌موو روویه‌كه‌وه زیادكرێ.
8. ده‌رماڵه‌ی زانكۆكان زیادكرێ.
9. كۆمیته‌یه‌ك دروستبكرێ، له هه‌ر كۆلێژێ (2-3) مامۆستای دڵسۆز‌و چالاك هه‌ڵبژێردرێ، كۆبوونه‌وه بكه‌ن، هه‌موو كه‌موكوڕیی كۆلێژه‌كان‌و پێویستییه‌كانیان ده‌سنیشان بكه‌ن، له ماوه‌ی (3) مانگدا، راپۆرتێكی گشتیی گه‌ڵاڵه‌كه‌ن، پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا ده‌مه‌ته‌قێی له‌سه‌ر بكه‌ن.
10. ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی دروستده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌تی بدرێتێ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیی، تا كۆتایی‌و به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێبكات.
11. كۆنفرانسێك بگیرێت، سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌ره‌كانی، هه‌موو راگر‌و یاریده‌ده‌ره‌كانی، هه‌موو سه‌رۆك به‌شه‌كان، نوێنه‌ری مه‌كته‌بی سكرتێری گشتیی‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌لیتبیرۆی (ی. ن. ك)و (پارتیی)، په‌رله‌مان‌و خوێندنی باڵای تێدا بێ. له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا، ده‌مه‌ته‌قێ له سه‌ر ئه‌و راپۆرته بكرێ، هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌ڵسه‌نگێنرێت، ده‌وڵه‌مه‌ندبكرێ‌و بڕیاری له سه‌ر بدرێ.
12. كۆنفرانس چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ هه‌موو گرفته‌كان بدۆزێته‌وه.
13. لیژنه‌یه‌كی چاودێریی دابمه‌زرێ‌و چاودێریی هه‌نگاوه‌كان بكات. لیژنه‌كه‌ش له چه‌ند كه‌سێك پێكبێت: (سه‌رۆكی زانكۆ، ئه‌ندامێكی په‌لیتبیرۆی هه‌ر دوو پارتی فه‌رمانڕه‌وا، نوێنه‌ری مه‌كته‌بی سكرتێری گشتیی‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نوێنه‌ری مامۆستایان‌و نوێنه‌ری لیژنه‌ی چاكسازیی).
14. یاسا جێبه‌جێبكرێ، سزادان هه‌بێ، هه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچیكرد، كارمه‌ند، خوێنكار یان مامۆستا بێ، به‌گوێره‌ی یاسا سزابدرێ. بۆ نموونه: گه‌ر هه‌ر خوێندكارێ، له ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆی دیارییكراوه، له‌وانه‌كانیدا ئاماده نه‌بێ، سه‌ره‌تا ئاگاداركرێته‌وه، گه‌ر هه‌ر له سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونی خۆی به‌رده‌وامبوو، ئه‌وا ده‌بێ، له خوێندن بێ به‌شكرێ. به‌ڵام به مه‌رجێ، هیچ لایه‌نێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌وڵ نه‌دا،وه‌ك له زانكۆی {سوله‌یمانیی} ڕوویدا!
15. زانكۆی {سوله‌یمانیی}، به سه‌ر سێ زانكۆدا دابه‌شكرێ: زانكۆی پزیشكیی له كۆلێژه‌كانی:{پزیشكیی، ده‌رمانسازیی، په‌رستیاریی‌و ددان} پێكبێ. زانكۆی دووه‌م، هه‌موو كۆلێژه زانستییه‌كانی دیكه‌و زانكۆی سێیه‌میش، هه‌موو كۆلێژه‌وێژه‌یییه‌كان له خۆیان بگرن. چونكه هیچ سه‌رۆك زانكۆیه‌ك نییه، هێنده به توانابێ‌و بتوانێ، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، {27} كۆلێژ به‌ڕێوه‌به‌رێ! هه‌ر ناوێكیشیان بۆ داده‌نرێ، گرنگ نییه.
16. پۆستێكی نوێ بۆ زانكۆكان زیادكرێ،وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، كاری كه‌لتووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی پێ بسپیررێ‌و هه‌وڵبدا:
- چالاكیی ڕووناكبیریی له زانكۆكاندا په‌ره‌بستێنێ‌و ڤستیڤاڵی ساڵانه‌ی زانكۆكان ببوژێنێته‌وه.
- هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكاران‌و كارمه‌ندانی نێو زانكۆ به‌هێزكا.
- جموجۆڵێكی نوێ له زانكۆ درووستكا، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، كۆڕی {نه‌ته‌وه‌یی، ڕامیاریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و كه‌لتووریی} بگیرێ.
- كه‌ڵك له هۆكانی ڕاگه‌یاندن‌وه‌رگرێ، ئه‌ڵقه‌یه‌كی پێوه‌ندیی له نێوان زانكۆ‌و جه‌ماوه‌ردا درووستكا.
18. {سه‌ندیكای مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان} دامه‌زرێ، شانبه‌شانی لایه‌نه پێوه‌ندییداره‌كان، دژی گه‌نده‌ڵیی خه‌باتبكا.
به‌شی دووه‌م: گرفته‌كانی زانستیی
1. چاوێ به به‌رنامه‌كانی خوێندندا بخشێنرێته‌وه، به تایبه‌تیی خوێندنیی باڵا.
2. له زانكۆكانی {كوردستان}، ته‌نیا دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌ر بخوێنرێ. به‌ڵام دوكتۆرا له ده‌ره‌وه‌ی‌ووڵات بخوێنرێ. چونكه له لایه‌كه‌وه: زانكۆ ناتوانێ، پێداویستیییه‌كانی خوێندنی به‌كه‌لۆریۆس‌و ماسته‌ر، به ته‌واویی دابینكا، ئینجا چۆن ده‌توانێ، بۆ خوێندنی دوكتۆرای دابینكا؟!
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه: ئه‌و خوێندكاره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی‌ووڵات ده‌خوێنێ‌و دوكتۆرا ته‌واوده‌كا، هه‌م پتر شاره‌زای زاست ده‌بێ‌و سه‌رچاوه‌ی نوێی ده‌سده‌كه‌وێ. هه‌م فێری زمانێكی جیهانیی‌و كه‌لتوورێكی نوێش ده‌بێ.
3. ئاستی كادێر‌و پسپۆره‌كان به‌رزكرێته‌وه، خولی ڕاهێنان‌و مه‌شقیان له ده‌ره‌وه‌ی‌ووڵات بۆ بكرێته‌وه. بۆ نموونه: ڕۆژی {01. 02. 2009}، ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن بلاویانكرده‌وه، كه {300} مامۆستای زانكۆكانی {عێراق} ده‌چن بۆ {ئه‌مێریكا}، ماوه‌یه‌ك له ئه‌وێ، مه‌شقی كارگێڕیی‌و زانستیی ده‌كه‌ن‌و بڕی {2 - 2.5} میلیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه. كوردیش ده‌توانێ، كه‌ڵك له ئه‌و جۆره به‌رنامانه‌وه‌رگرێ.
4. ئامێری نوێ له ده‌ره‌وه‌ی‌ووڵات بهێنرێ، هه‌موو لابۆره‌كان ئاوه‌دانبكرێنه‌وه.
5. كۆمپیته‌ر‌و ئینته‌رنێت، له ژووری هه‌موو مامۆستایه‌كی زانكۆدا هه‌بێ.
6. هه‌ر چه‌ن ساڵ جارێ، كۆنفرانسی زانستیی زانكۆكان، به جیا‌و پێكه‌وه بگیرێ.
7. ئه‌كادیمیای كوردستان یه‌كگرێته‌وه، چالاككرێ‌و پارته‌كان، ده‌س له كاری نێوخۆ‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌ده‌ن، وه‌ك پیش‌تر له دوا كۆنفرانسی زانكۆی {سوله‌یمانیی} ڕوویدا!
8. پێوه‌ندی نێوان زانكۆ‌و ده‌زگه‌كانی دیكه‌ی میریی هه‌رێم به‌هێزكرێ. نوێنه‌ری زانكۆ، له هێندێ ده‌زگه‌ی كارگێڕیی شاره‌كاندا هه‌بێ. بۆ نموونه: كۆلێژی پزیشكیی‌و سه‌رۆكایه‌تی ته‌ندروستیی، كۆلێژی كشتوكاڵ‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵ، كۆلێژی ئه‌ندازیاریی‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێگه‌و بان ...
9. تا زانكۆكان به ته‌واویی، له سه‌ر پێی خۆیان ده‌وه‌ستن، به هیچ شێوه‌یه نابێ، به‌شی زانستیی‌و كۆلێژی نوێ بكرێنه‌وه.
10. هه‌وڵبدرێ، ده‌رچووانی كۆلێژه‌كان، له جێی شیاوی خۆیان دامه‌زرێن، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران، له خوێندن ساردنه‌بنه‌وه‌و هانبدرێن، به باشیی بخوێنن‌و سه‌ركه‌وتووبن.
11. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بێ، لێپرسراوانی زانكۆ، به هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوێندنی باڵا ده‌خوێنن، پێیان ڕاگه‌یه‌نن، كاتێ خوێندن ته‌واوده‌كه‌ن، مه‌رج نییه، له زانكۆ دامه‌زرێنه‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ، ده‌زگه‌كانی دیكه‌ی میریی هه‌رێم، به ئه‌و كادێره ئه‌كادێمیكانه ده‌وڵه‌مه‌ندكرێن.
12. پێوه‌ندیییه‌كی نوێ، له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌دا دابمه‌زرێ، كه‌ڵك له توانا‌و ئه‌زمونیان‌وه‌رگیرێ.
13. ساڵانه كورسیی خوێندن، بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا: {ماسته‌ر‌و دوكتۆرا}، له ده‌ره‌وه‌ی‌ووڵات دابینكرێ.
به‌شی سێیه‌م: ڕه‌وشی مامۆستایان
1. باری ژیانی مامۆستایانی زانكۆ باشتركرێ.
2. ڕێز له دید‌و بۆچوونه‌كانیان بگیرێ.
3. به چاوێكی یه‌كسان لێیان بڕوانرێ.
4. پرس‌و ڕایان پێ بكرێ.
5. داواكاریییه ڕه‌واكانیان جێبه‌جێكرێ.
6. خانووه‌كانی زانكۆی {سوله‌یمانیی}، به زووترین كات ته‌واوكرێ‌و به سه‌ر مامۆستایان‌دا دابه‌شكرێ. بێ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان لێ بسه‌نرێته‌وه، چونكه ئه‌و زه‌وییانه‌ی‌وه‌ریانگرتووه، دیاریی بڕوانامه‌كانیانه، نه‌ك له‌بری خانوو دانرێن.
له كۆتایشدا ده‌ڵێم: چاكسازیی‌و‌و گۆڕانكاریی ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه نییه، چه‌ن كادێرێ به‌چه‌ن كادێًرێكی دیكه بگۆڕرێ، به‌ڵكوو ده‌بێ، سیسته‌می كاركردن‌و فه‌لسه‌فه‌ی بیركردنه‌وه بگۆڕرێ، میكانیزمێكی نوێ بۆ كاركردن بدۆزرێته‌وه‌و زانكۆكان له ئه‌و چه‌ڵه‌مه گه‌وره‌یه ڕزگاركا، هه‌ر كه‌سێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌و كاروانه‌دا نه‌ڕوا، ئه‌وا خۆی به‌جێده‌مێنێ‌و ده‌بێ، لاببرێ!
تێبینیی:
ئه‌م پڕۆژه‌یه، ڕۆژی {10. 02. 2009} نووسراوه، پێشكه‌ش به ئه‌م لایه‌نانه كراوه:{سه‌رۆك كۆماری عێراق، په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی‌وه‌زیران،وه‌زیری خوێندنی باڵا، سه‌رۆكی زانكۆی سوله‌یمانیی‌و م. س. یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان}. به‌ڵام به داخه‌وه،وه‌ك چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه پشتگوێخراوه‌و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره بڵاوده‌كرێته‌وه.
* مامۆستای كۆلێژی كشتوكاڵ / زانكۆی سلێمانی |