زانکۆ له‌نێوان حزب و زانست‌دا |
|
جه‌لال هۆرێنی*
زانکۆ یه‌کێکه له‌وبنه‌ما سه‌ره‌کیانه‌ی که ووڵاتان پشتی پێده‌به‌ستن له بواری لێکۆلینه‌وه توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئابوری وئه‌ده‌بیدا ، که ئه‌م توێژینه‌وانه ده‌بنه بنه‌مایه‌ک بۆ کاری ئیداری و ئامانجی ستراتیژی حکومه‌ت ، یه‌کێک له‌ئه‌رکه‌کانی زانکۆ پێگه‌یاندنی قوتابیه بۆ به‌رێوه‌بردنی ئامانجی دیاریکراو که پسپۆری تێدا ببێته خاڵی سه‌ره‌کی کار. هه‌میشه زانکۆکان شوێنی پێگه‌یاندنی زانا‌و که‌سانی خاوه‌ن پسپۆری ته‌واون ،ئه‌گه‌ر به‌مێژوو سه‌رجه‌م زانکۆکاندابچینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت زۆرێک له زانا و بلیمه‌تانی دونیا له‌زانکۆکانه‌وه پێگه‌یشتوون، یان لێکۆلینه‌وه زانستیه به‌وار پێکراوه‌کان له‌مامۆستایانی زانکۆ سه‌رچاوه ده‌گرێت
له‌ووڵاتان حکومه‌ت ده‌ست له‌زانکۆ وه‌رنادات و قوتابیش نانێرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته خاوه‌ن شه‌هاده‌و به‌یانی بیباته په‌رله‌مان له‌وێ که‌س له‌ریگای به‌رپرسی لق و مه‌ڵبه‌ند نامه‌ی بۆ نانوسرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ماسته‌ر یان دکتۆرا وه‌رگیرێت. به‌ڵام زانکۆکانی لای خۆمان باشترین شوێنه بۆ پێگه‌یاندنی کادیری حزب و زۆر ئاسایه به‌نامه‌ی به‌رپرسی لق و مه‌ڵبه‌ند قوتابی ببێته خاوه‌ن ماسته‌رو دکتۆرا دواتریش حزبه‌که‌ی شانازی به شه‌هاده‌و رۆڵی ده‌کات له‌سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزیونه کرچوکاڵه‌کانیان له‌ژێره‌وه به‌خه‌تێکی ناخۆش و ئیملای هه‌ڵه‌وه ده‌نوسن ماسته‌ر ودکیۆر به‌شانازیه‌وه .له‌م زانکۆانه‌ی لای خۆمان توێژینه‌وه‌یه‌ک نابینی درابێته حکومه‌ت ودیراسه‌ی وه‌زعی خرپی ژیانی خه‌ڵک بکات نه‌ک که‌سمان نیه به‌ڵکو له‌وه ده‌ترسن ئه‌ن حزب‌و حکومه‌ته‌ی لای خۆمان نانبراوی بکه‌ن و منداله‌کانیان له‌برسا بمرن . زانستی زانکۆکانی لای خۆمان کۆبونه‌وه‌ی حزب و ووتاری قۆری سواوی هیچ وپوچه به‌س خۆیان له خۆیان تێده‌گه‌ن چیده‌ڵین قوتابیش لیان بێزاربووه .زۆرجار لای خۆمان که‌سێکی سیاسی سه‌روقژ بۆیاغکراو دێته زانکۆ کۆرێک ده‌به‌ستێ دێته شان وباڵی حزب و ده‌ستکه‌وتی خۆیان جارجاریکیش سه‌یرێکی کچه جانه‌کان ده‌کات خۆی هه‌ڵده‌کێشێ و بریاری واده‌دات وه‌زیری خویندنی باڵایش بیری لێنه‌کرده‌ته‌وه ، سه‌یرله‌وه‌دایه ئه‌م به‌رپرسانه‌ی لای خۆمان خاوه‌نی بریار عه‌جیبن ئه‌مان له‌پێناوده‌نگ بریاری دروستکردنی زانکۆ ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه زانکۆ پێویست به مامۆستا‌و تاقیگه‌و مینا‌و شوێنی به‌شی ناوخۆی و ده‌یان شتی تریش هه‌یه ئه‌وان رازین مامۆتای به‌کالۆریس یان ده‌چوو په‌یمانگا وانه به‌قوتابیان بڵیته‌وه گرنگ نیه چونکه گرنگترین شت لای ئه‌وان به ده‌ستهێنانی ده‌نگ و باوه‌رپێکردنی قوتابیانه به‌خۆیان .خۆشی له‌وه‌دایه ئه‌وان ده‌زانن درۆ ده‌که‌ن به‌ڵام نازان دوارۆژ ئه‌نجامی ئه‌م کاره‌ساته چی ده‌بێت له‌زانکۆی سلێمانی و هه‌ولیرو دهۆک باقی تریش تاوه‌کوئێستاش کێشه‌ی مامۆستا و شوێن و پرۆگرام هه‌یه ئه‌م حکومه‌ته رۆژێک به‌بیریدا نایه‌ت پلانێک دابرێژیت ستراتیژی بێت و چاره‌سه‌ری کیشه‌کان بکات . حزب لای ئێمه موقه‌ده‌سترین و کیانه که‌که‌س بۆی نیه قسه‌ی به‌رامبه‌ر بکات ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌کی زانکۆ له‌پیرۆزیه‌کانی حزب لایدا به‌بییه‌ک و دوو له مامۆستای زانکۆش لاده‌دریت و ووشه‌ی شێتی ده‌خه‌نه پاڵ .لێره ده‌بێت راگر عه‌مید سه‌رۆک به‌ش هه‌مووی حزبی بێت ئه‌گینا قه‌د ناتوانێت بچێته ئه‌وشوێنه ئه‌گه‌ر موسته‌حقیش بێت چونکه‌حزبی نیه ،لای خۆمان زۆر ئاسایه فۆرمی به‌حزبی بوون له‌نێو زانکۆکاندابڵاو بکرێته‌وه و زۆر له‌قوتابیان بکرێت پریکه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ببنه حزبی ئه‌گه‌رنا ئه‌وا به‌قسه‌یه‌کی پروپوچو هه‌نێ جاریش کارپێکراو به قوتابیان ده‌ڵێن له‌دوای ده‌رچون تاعینتان ناکه‌ین واته دانامه‌زرێن ئه‌گه‌ر ئیمزابۆ حزب نه‌که‌ن ، جاخۆشی له‌وه‌دایه ئه‌مانه شانازی به دیموکراتیه‌وه ده‌که‌ن نازانن دیموکراتی چیه خۆشیان ریز له‌و دیموکراتیه ناگرن ، لای خۆمان زۆر ئاساییه رۆژێکی ده‌وام راگرن له‌پێناو کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکرده‌یه‌کی حزب یان یادی دامه‌زراندنی حزب چونکه راگر‌و عه‌میده‌کان ده‌بنه باوه‌رپیکراوی حزب ، وه‌کو چۆن له سه‌رده‌می خۆی به‌عس ده‌یکرد ئه‌مانیش به‌بێ شه‌رمنانه هه‌مان ره‌فتار ده‌که‌نه‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی بیر له‌ئاینده‌و مێژوو بکه‌نه‌وه ، چونکه مێژوو دۆستی که‌س نیه‌و قسه‌ی خۆی ده‌کات و نه‌وه‌ی ئاینده‌یش به‌کاره‌کانمان ده‌زانن . من له‌کۆتایدا چه‌ند پرسیاریک ده‌وروژینم به‌بێ وه‌ڵام خۆتان وه‌ڵام بده‌نه‌وه . ئایا زانکۆکانمان ده‌توانین پێان بڵین زانکۆ ؟ ئایا زانکۆکانمان ده‌توان لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن بۆ قه‌یرانه‌کان که رووبه‌روومان ده‌نبنه‌وه؟ ئایا زانکۆکانمان ده‌توانن به‌ئازادانه راگر‌و عه‌مید و سه‌رۆک به‌ش دابنێن به‌بێ حزب؟ ئایا حزب ده‌توانێت به‌ئاسانی ده‌ست به‌رداری زانکۆ ببێت؟ ئایا قوتابیی ماسته‌رو دکتۆرا که‌ی له‌کوردستان به‌حه‌قی ته‌واوی قوتابی خۆی ده‌بێت نه‌ک حزب؟ ئه‌مانه‌و چاندانی تریش.
*سکرتێری یه‌کێتی گشتی قوتابیانی کوردستان |
|
|
|