په‌ره‌پێدانى تاقیگه‌ى قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانى كوردستان |
|

سیاسه‌تمه‌دارى ئیتاڵى و دۆستى دێرینى گه‌له‌كه‌مان (د. داریۆ ریڤۆڵتا) له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رِێز وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یی هاوكارى كردنى حكومه‌تى هه‌رێم له بوارى په‌روه‌رده و دابینكردنى پێداویستى تاقیگه‌كان و هۆكاره‌كانى فێركردن دووپات ده‌كاته‌وه.
به‌رِێز دكتۆر (دڵشاد عه‌بدولرِه‌حمان محه‌مه‌د) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى به‌رِێز (ئاراس نه‌جمه‌دین) به‌رِێوه‌به‌رى گشتى پرۆگرامه‌كان، پێشوازی له‌شاندێكى بالاَى حكومه‌تى ئیتاڵیا كرد كه پێكهاتبوو له به‌رِێزان (د. داریۆ ریڤۆڵتا) په‌رله‌مانتارو سیاسه‌تمه‌دارى ئیتاڵى و دۆستى دێرینى گه‌له‌كه‌مان و به‌رِێز (ئه‌لبیرتۆ بارزان) به‌رِێوه‌به‌رى كۆمپانیاى ئاڵتاى بۆ به‌رهه‌مهێنانى پێداویستییه‌كانى تاقیگه‌كان و (جیولیۆ دی بێلا) به‌رِێوه‌به‌رى زانستى كۆمپانیا‌و، (ئه‌لێساندرۆ رانگۆنی) به‌رِێوه‌به‌رى كۆمپانیا له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست.
له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا (د. ریڤۆڵتا) كه به دووه‌مین سه‌ردانى به‌رِێزیان داده‌نرێت بۆ دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، پاش به‌رزنرخاندنى ره‌وشى ئاوه‌دانى و په‌ره‌سه‌ندنى بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردن و به‌ره‌وپێش چوونى بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، ئاماده‌یی ئیتاڵیاى نیشاندا بۆ هاوكارى كردنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم و هیواشی خواست كۆمپانیاى (ئاڵتاى) ئیتاڵى هاوكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم بكات له دابینكردنى پێداویستى تاقیگه‌كان و هۆكاره‌كانى فێركردن له روانگه‌ى سیستمى نوێی خوێندنه‌وه كه سه‌ركه‌وتووانه له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رِێز (د. دڵشاد عه‌بدولره‌حمان) ستایشی ئه‌م هه‌ڵویستى (د. ریڤۆڵتا)ى كرد، كه ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خزمه‌تى گه‌له‌كه‌مان بكات و، هه‌وڵى به‌هێزكردنى ئه‌زموونى په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، دووپاتیشی كرده‌وه، هاوكاریكردنى ئیتاڵیا له‌رووى دابینكردنى هۆكاره‌كانى فێركردن و كه‌ره‌سته‌كانى تاقیگه‌كان جێگه‌ى بایه‌خى ئێمه‌یه چونكه ولاَتى ئیتالێاو كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان ئه‌زموونێكى درێژیان هه‌یه له‌م بواره گرنگه‌دا .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به‌رِێز (ئه‌لبیرتۆ بارزان) به‌رِێوه‌به‌رى كۆمپانیاى (ئاڵتاى) نموونه‌ى ئامێرى تاقیگه‌و هۆكاره‌كانى فێركردنى نیشانى به‌رِێز وه‌زیرى په‌روه‌رده دا تا له نزیكه‌وه به به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیاكه ئاشنا بێت.
هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌دا به‌رِێز وه‌زیرى په‌روه‌رده، به‌رِێوه‌به‌رى گشتى پرۆگرامه‌كانى راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندى میوان رێك بكه‌ون بۆ دابینكردنى ئه‌م ئامێرانه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى خوێندنى داهاتووى 2009-2010 به‌تایبه‌تیش بۆ بابه‌ته‌كانى زانسته‌كان و كیمیا و فیزیا و زینده‌وه‌رزانی.
(د. داریۆ ریڤۆڵتا) سیاسه‌تمه‌دارێكى ئیتاڵی شارى میلانۆیه‌و، دۆستێكى دێرینى گه‌له‌كه‌مانه‌و، هه‌رده‌م هه‌وڵى به‌هێزكردنى پردى په‌یووه‌ندی له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و ئیتاڵى ده‌دات و، ئاشنایه‌تى به‌دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان هه‌یه.
جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كۆمپانیاى ئاڵتای ئیتاڵى له ساڵى 2000 و سالاَنى دواتر له‌سه‌ر بودجه‌ى رێكخراوى یۆنیسكۆ پێداویستى تاقیگه‌كانى قوتابخانه‌و زانكۆكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانی دابینكردووه‌و، به‌رهه‌مه‌كانى به كوالیتییه‌كى به‌رز به‌رهه‌م ده‌هێنێت. |
|
|
|