وه‌زیری خوێندنی باڵا هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه |
|

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی ره‌وشی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌ولێرو زانكۆی پزیشكیی كرد.
د.ئیدریس هادی ساڵح وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌یاوه‌ری د.نوری هه‌رزانی به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌ولێری كرد‌و له‌وێ به‌ئاماده‌بوونی د.مه‌دحه‌ت محه‌مه‌د سلێمان راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌ولێر هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ژمێریاری و كارگێرِیی یاسا‌و شارستانیی بیناسازی و پاراستنی رووه‌كی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه له‌رِه‌وشی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندكارانی پرسییه‌وه.
دواتر وه‌زیری خوێندنی باڵا سه‌ردانی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكیی كرد‌و به‌ئاماده‌بوونی د.فه‌رهاد جه‌لیل خه‌یات راگری كۆلێژی پزیشكی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیشی كرد.
وه‌زیری خوێندنی باڵا جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر دابینكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام‌و له‌بار بۆ خوێندكاران و دووپاتیكرده‌وه ده‌بێت به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو خوێندكاره‌كاندا بكرێت و كارئاسانیشیان بۆ بكرێت، له‌مرِووه‌شه‌وه پاڵپشتیی وه‌زاره‌تی بۆ كاره‌كانی لیژنه‌ی ناوبراو دووپاتكرده‌وه.
پاشان به‌ئاماده‌بوونی د.پشتیوان هاشم به‌زاز سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكیی هه‌ولێر، وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌یاوه‌ری وه‌فدێك سه‌ردانی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌كۆلێژی پزیشكیی ددان كرد‌و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر وردبینی ته‌واوی لیژنه‌كه كرد له‌كاتی راستكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان و دانانی نمره بۆ خوێندكاران به‌پێی ئاستی زانستی خوێندكار‌و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی.
هه‌ر ئه‌مرِۆ 13/6 د.ئیدریس هادی ساڵح وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیی له‌د.كلاودی پریسنه‌یڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ویلایه‌تی كارۆلینای باكور كرد كه‌به‌بانگهێشتی وه‌یزی خوێندنی باڵا‌و به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان وه‌زاره‌ت و زانكۆی ئه‌په‌لاكیه‌نی ئه‌مریكی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پاڵپشتی باوه‌رِپێكردنی زانكۆكان و دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن له‌زانكۆكانی كوردستان كرا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش برِیاردرا سیمینارێك له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌رجه‌م زانكۆ ره‌سمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و راگرانی كۆلێژه‌كانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان سازبكرێت، دواتریش سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی یه‌كه‌یه‌كه‌ی زانكۆكانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی وۆرك شۆپ له‌سه‌ر هه‌رسێ ته‌وه‌ری پاڵپشتی باوه‌رِپێكردنی زانكۆكان و دڵنیایی جۆریی و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن.
دڵنیایی جۆری یه‌كێكه له‌بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی پێشكه‌وتن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانداو ئێستاش له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌تی وڵاته‌پێشكه‌وتووه‌كاندا گرنگییه‌كی زۆر به‌م بابه‌ته ده‌درێت.
|
|
|
|