
خولی ئاماده‌كردنى سه‌ركرده‌ى خوێندنى خێرا، بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراقى فیدراڵ له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێی كوردستان ده‌ستى پێكرد، كه ماوه‌ى 21 رۆژ ده‌خایه‌نێت
به‌سه‌رپه‌رشتى دكتۆر (دڵشاد عه‌بدولرِه‌حمان محه‌مه‌د) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى(د. نزار العاملی) پسپۆرِ له رێكخراوى یۆنیسێف و به‌رِێوه‌به‌رى به‌شی خوێندنى خێرا له رێكخراوه‌كه و چه‌ندین به‌رپرسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، خولی به‌رفراوانى سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراقى فیدرِاڵ بۆ سه‌ركرده‌كانى خوێندنى خێرا ده‌ستى به‌كاروچالاكییه‌كانى كرد كه ماوه‌ى 21 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌وته‌یه‌كدا له‌ده‌ستپێكى خوله‌كه‌دا وه‌زیرى په‌روه‌رده وێرِاى به‌خێرهاتنى سه‌رجه‌م میوانانى شاره‌كانى تر‌ى عێراق، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگی خوێندنى خێرا كرده‌وه بۆ سه‌رخستنى كاروچالاكییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رز رِاگرتنى دروشمى خوێندن بۆ هه‌مووان.
له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى وته‌كانیدا وه‌زیرى په‌روه‌رده گوتى: سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمى كوردستان واده‌خوازێت كه له هه‌موو ناوچه‌كانى تر‌ى عێراقیشدا پیاده بكرێت و، هه‌موومان بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خاڵى له نه‌خوێنده‌وارى هه‌نگاو بنێین و، هه‌وڵى گه‌رِاندنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و مندالاَنه بده‌ین كه له به‌ر بارودۆخی ناله‌بارى ولاَته‌كه‌مان وازیان له خوێندن هێناوه‌و، له رێگه‌ى خوێندنى خێرا ئاواته‌كانیان بهبَنینه دی بۆ ئه‌وه‌ى درێژه به خوێندنیان بده‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (د. نزار العاملی) پسپۆرِ له رێكخراوى یۆنیسێف و به‌رِێوه‌به‌رى به‌شی خوێندنى خێرا له رێكخراوه‌كه له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووی هه‌رێمى كوردستان كرد‌و هیواى خواست كه به‌شداربووانى ئه‌م خوله كه ده‌بنه سه‌ركرده‌ى بوارى خوێندنی خێرا بتوانن ئه‌و زانیاریانه‌ى كه فێرى ده‌بن بیگه‌یه‌ننه مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیاران بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موولایه‌ك وه‌كو پێویست شاره‌زایی له‌م بواره هه‌بێت و سوودمه‌ند بێت بۆ هه‌مووان.
شایانى باسه 65 مامۆستا كه له هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ى عێراقه‌وه هاتوون بۆ ماوه‌ى 21 رۆژ به‌شدارى له‌م خوله‌دا ده‌كه‌ن و، دواى ده‌رچوونیان ده‌بنه سه‌ركرده‌و راهێنه‌رى بوارى خوێندنى خێرا له پارێزگاكانیان.
|