بۆردی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت |
|

لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای خوێندنی باڵا ئاماده ده‌كات و تێیدا ژماره‌یه‌ك دامه‌زراو له بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌خۆده‌گرێت
د.نازناز محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا پرۆژه‌یاسای (خوێندنی باڵا) پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كوردستان بكات، وتیشی به‌گوێره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌ن بۆردی خوێندنی باڵا، تاكو ئێستا بۆردی له‌و شێوه‌یه نه‌بووه، ئه‌م بۆرده سه‌رۆكی حكومه‌ت یان جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌ریه‌كه له وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده و سه‌رۆك زانكۆكان و 9 مامۆستای زانكۆ به‌پله‌ی پرۆفیسۆر یان یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر ئه‌ندام ده‌بن تێیدا.
له‌باره‌ی ئه‌ركی بۆردی خوێندنی باڵا وتی: ئه‌ركی ئه‌و بۆرده كۆكردنه‌وه‌و لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌بێت له‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دانانی پلان بۆ وه‌رگرتنی خوێندكار‌و ئاماده‌كردنی یاسا‌و چاوێری دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ده‌بێت.
د.نازناز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌ر له‌ناو ئه‌و پرۆژه‌یاسایه 2 دامه‌زراوێكی تر پێكدێت كه سه‌ربه بۆردی خوێندنی باڵا ده‌بن ئه‌وانیش (ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی) و (ده‌سته‌ی ئیعتیماد) ن كه له كۆمه‌ڵێك مامۆستای پسپۆڕ له‌بواری لێكۆڵینه‌وه و چاودێری پێكدێن، له‌پێناو هاوكاریكردنی توێژینه‌وه‌كان و ده‌ستنیشانكردن و جۆره‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه بۆ بواره جیاجیاكان. |
|
|
|