جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستاى زانكۆى كۆیه كۆبووه‌وه |
|

عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستاى زانكۆى كۆیه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا, جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى له گرنگى رۆڵى مامۆستایانى زانكۆ كرد له بوارى زانست و پێگه‌یاندنى كادیرى پسپۆر و كارامه، روونیشیكرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به‌رنامه‌یان داناوه كه تواناى وه‌رگرتنى زانكۆ و په‌یمانگاكان بگه‌یننه ئاستێك زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ده‌رچووانى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى وه‌ربگیرێن
.سه‌باره‌ت به داخوازى مامۆستایانیش عیماد ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند كه حكومه‌ت له خزمه‌تكردن و بایه‌خدان به ژیان و گوزه‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى زانستى مامۆستایان كه‌مته‌رخه‌مى ناكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كردووه و بڕیارى پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌چێت.
مامۆستایانى زانكۆى كۆیه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان كرد كه به‌رده‌وام به‌ته‌نگ داخوازى و كێشه‌كانیانه‌وه بووه.
|
|
|
|