.jpg)
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، ئاشكرایكرد، له ساڵی داهاتووی خوێندن، یه‌ك پۆشی له سه‌رجه‌م زانكۆكانی عێراق جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
دكتۆر "عه‌بد زیاب ئه‌لعجیلی" له لێدوانێكدا بۆ سایتی ڕادیۆی دیجله گوتیشی: به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپرسیه‌ی كه ئه‌نجامیانداوه، زۆرینه‌ی قوتابیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می یه‌ك پۆشین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێك له دژی یه‌ك پۆشین.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕێوشوێنی پێویستی گرتۆته‌به‌ر، بۆ فه‌راهه‌م كردنی جلی قوتابیان و له ساڵی داهاتووی خوێندن، یه‌ك پۆشی له سه‌رجه‌م زانكۆكانی عێراق جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
|