شاندێكى یۆنیسكۆ و وه‌زیرى په‌روه‌رده پرۆژه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانى خوێندنى پیشه‌یی ده‌خه‌نه به‌رباس و لێك& |
|

به‌رِێز (دكتۆر دڵشاد عه‌بدولرِه‌حمان) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دیوانى وه‌زاره‌تدا پێشوازی له شاندێكى
رێكخراوی یۆنیسكۆ كرد كه پێكهاتبوو له به‌رِێزان خاتوو(غاده جۆرجی) و (نیزاڵ كازمی) رێكخه‌رانى پرۆگرامه‌كانى ئۆفیسی رێكخراوى یۆنیسكۆ له عه‌مان و (سامی خوه‌یجی) و (د. وه‌سفی قه‌هوه‌چی) رێكخه‌رانى پرۆگرامه‌كانى ئۆفیسی رێكخراوى یۆنیسكۆ له هه‌ولێر.
له‌دیدارێكداشاندی یۆنیسكۆ ده‌ستخۆشیان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌رده‌وام بوونى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى گۆرِانكارى و ریفۆرم، له سیستمى په‌روه‌رده‌و خوێندنى هه‌رێمى كوردستانى عێراقداو، هاوكارى و پاڵپشتى یۆنیسكۆیان بۆ په‌ره‌پێدانى خوێندنى پیشه‌یی له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (د. دڵشاد عه‌بدولرِه‌حمان) وێرِاى پێشوازی گه‌رمى له شاندى میوان، هیواى خواست چالاكییه‌كانى یۆنیسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و سه‌ركه‌وتووانه‌تر له هه‌رێمى كوردستاندا جێبه‌جێ بكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاندی رێكخراوی یۆنیسكۆ پرۆژه‌یه‌كى پێشنیاركراوى رێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم كرد بۆ په‌ره‌پێدانى خوێندنى پیشه‌یی و به‌ستنه‌وه‌ى به بازارِى كاركردن و، گرنگیدان به‌و بواره پیشه‌ییانه‌ى له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م و گۆرِانكارییه‌كانى جیهان ده‌گونجێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رِێز وه‌زیرى په‌روه‌رده داوای له رێكخراوه‌كه كرد له رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خولی راهێنان و مه‌شقكردن په‌ره به توانستی مرۆیی و زانستی مامۆستایانى خوێندنى پیشه‌یی بدات و له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ رایان بهێنێت، داكۆكیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان له كات و ساتی دیارى كراوى خۆیدا كرد تا ئه‌نجامى خۆى به‌ته‌واوه‌تی بپێكێت...
|
|
|
|