وه‌زیری خوێندنی باڵا کردنه‌وه‌ی کۆلێژی بونیات له ئاکرێ و په‌یمانگای ته‌کنیکی له شارۆچکه |
|
.jpg)
د. ئیدریس هادی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کردنه‌وه‌ی کۆلێژی بونیات له شارۆچکه‌ی ئاکرێ و په‌یمانگای ته‌کنیکی له شارۆچکه‌ی خه‌باتى ڕاگه‌یاند.
به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له پێداویستییه‌کانی خوێندنی باڵا له شارۆچکه‌ی ئاکرێ و کردنه‌وه‌ی کۆلێژی بونیات له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، د. ئیدریس هادی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به یاوه‌ری شاندێکی وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی شارۆچکه‌ی ئاکرێی کرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
دواتر، له قایمقامییه‌تی قه‌زای ئاکرێ و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی روونکرده‌وه‌و رایگه‌یاند که دوای لێکۆڵینه‌وه له داواکاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی شارۆچکه‌ی ئاکرێ بۆ بره‌ودان به بواری خوێندنی باڵا ده‌مانه‌وێ له نزیکه‌وه له پێداویستییه‌کانی ئێستا‌و داهاتووی ده‌ڤه‌ری ئاکرێ بکۆڵینه‌وه.
پاشان، دوای گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌ڤه‌ره‌که، بڕیار درا کۆلێژی بونیات له ئاکرێ بکرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پێویستی ده‌ڤه‌ره‌که به‌و کۆلێژو پسپۆرییه. واش بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری کردنه‌وه‌ی کۆلێژه‌که په‌سند بکرێت و بۆ ساڵی داهاتووش ده‌ست به وه‌رگرتنی قوتابی بکرێت.
دوای ئه‌مه‌ش، وه‌زیری خوێندنی باڵا په‌یمانگای ته‌کنیکی ئاکرێی به‌سه‌رکرده‌وه وله میانی به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا چوار هۆڵی خوێندنی کرده‌وه، که به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن دروستکراون و وا بڕیاره ئه‌مساڵ چه‌ند به‌شێکی دیکه‌ش له په‌یمانگای ناوبراودا بکرێته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا سه‌ردانی شارۆچکه‌ی خه‌باتی کرد‌و له‌لایه‌ن قایمقامی قه‌زای خه‌باته‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
له دیدارێکدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا روونی کرده‌وه که به‌م پێیه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌مساڵی کردووه به ساڵی کشتوکاڵی، بۆیه بڕیارمان داوه په‌یمانگایه‌کی ته‌کنیکی تایبه‌ت به کشتوکاڵ له ناوچه‌ی خه‌بات بکه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌م ناوچه‌یه بۆ بواری کشتوکاڵ زۆر شیاو‌و گونجاوه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه که له ماوه‌یه‌کی نزیکدا لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و دانانی میکانیزمێکی گونجاو تاکو له ساڵی داهاتوودا ده‌ست به وه‌رگرتنی قوتابی بکرێت و ده‌وامی فه‌رمی له په‌یمانگاکه‌دا بکرێت. |
|
|
|