خوێندكارانی كۆڵیژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی مانیانگرت |
|

ده‌نگوباس، شه‌هاب ئه‌حمه‌د ـ ئه‌مڕۆ خوێندكارانی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی مانیانگرت و نه‌چوونه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه.
ته‌رزه شه‌ریف یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی به سایتی ده‌نگوباسی راگه‌یاند ئه‌مڕۆ خوێندكارانی كۆلێژه‌كه‌مان كه نزیكه‌ی 250 خوێندكار ده‌بین نه‌چووینه هۆڵه‌كانی خوێندن و مانمانگرت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری مانگرتنه‌كه‌شیان روونیكرده‌وه كه "له‌هاوینی رابردوودا گه‌شتێكی زانستیمان بۆ شاری دهۆك ئه‌نجامدا و زانكۆ به‌ڵێنی دا كه هه‌ر خوێندكارێك بڕی 220 هه‌زار دیناری پێبدرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پاره‌یه‌مان وه‌رنه‌گرتووه".
ئه‌و خوێندكاره وتیشی "ئێمه گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی پاره‌كه وه‌رگیرابێت، به‌ڵام خورابێت".
سایتی ده‌نگوباس به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رای راگر و مامۆستایانی په‌یوه‌ندیداره‌وه، په‌یوه‌ندی كرد به كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی به‌ڵام هیچیان ئاماده نه‌بوون قسه‌بكه‌ن.
|
|
|
|