
سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌شاندێكی رێكخراوی خۆراكی جیهانى(WFP) كرد، كه پێكهاتبوو له (ئێدوارد كالۆن) به‌رِێوه‌به‌رى رێكخراو له‌عێراق و شاندێكی یاوه‌رى.
له‌دانیشتنێكدا شاندى میوان پرۆژه‌ى خۆراكی قوتابخانه‌كانى هه‌رێمی كوردستانیان پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد، كه سه‌ره‌تا له‌چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یه‌كی ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانى هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیرى په‌روه‌رده پاڵپشتى خۆى بۆ ئه‌م پرۆژه گرنگه دووپات كرده‌وه چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆى به ته‌ندروستى و به‌هێزكردنى جه‌سته‌و هزرى قوتابیانه‌وه هه‌یه‌و، پێویسته له‌ئاینده‌دا زیاتر بایه‌خی پێ بدرێت و سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى كوردستان بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی خۆراكی ته‌ندروست بۆ په‌ره‌پێدانى هزرى قوتابی و خوێندكارانی كوردستان كرایه‌وه.
شاندی رێكخراوى خۆراكی جیهانی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه جۆره پسكویتێكی تایبه‌تیان بۆ قوتابخانه‌كان ئاماده‌كردووه كه سه‌رجه‌م توخم و مادده پێویسته‌كانیان تێدایه بۆ به‌هێزكردنى جه‌سته‌و هزرى خوێندكاران و، ره‌چاوى ستاندارد‌و پێوه‌ره جیهانییه‌كان كراوه له‌ئاماده‌كردنى ئه‌م پسكویته‌دا تا سه‌رجه‌م توخمه پێویسته‌كانى تێدابێت.
|