
سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌دیوانى وه‌زاره‌تدا پێشوازی له‌شاندێكى رێكخراوی یۆنیسكۆ كرد كه پێكهاتبوو له‌به‌رِێزان سامی خۆجه ئه‌فسه‌رى پرۆگرامه‌كانى یۆنیسێف له هه‌رێمى كوردستانى عێراق و خاتوو غاده جۆرجی به‌رپرسی پرۆگرامه‌كانى فێركردن و نایاب تاهیر سلێمان ده‌باغ به‌رپرسی به‌رنامه‌كانى رۆشنبیریی.
له‌دیدارێكدا شاندی یۆنیسكۆ پوخته‌ى كاروپرۆژه په‌روه‌رده‌ییه ئاینده‌ییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستاندا خسته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌و، هاوكارى و پاڵپشتى یۆنیسكۆیان بۆ په‌ره‌پێدانى په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌فین دزه‌یی وێرِاى پێشوازی گه‌رمى له شاندى میوان، هیواى خواست چالاكییه‌كانى یۆنیسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و سه‌ركه‌وتووانه‌تر له هه‌رێمى كوردستاندا جێبه‌جێ بكرێت.
شاندی یۆنیسكۆ ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌ناڵى په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له‌شارى سلێمانى و، كردنى به‌كه‌ناڵێكی ئاسمانى كه له‌لایه‌ن یۆنیسكۆوه پاڵپشتى ده‌كرێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تر‌ى دیداره‌كه‌دا باس له‌ئه‌نجامدانى رووپێوێكی به‌رفراوان كرا بۆ زانینی رێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى و، په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كانى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستاندا. |