سه‌فین دزه‌یی: به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یرى هه‌ر هه‌وڵ و كۆششێك ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن |
|

سێ شه‌ممه 29/12/2009 به‌چاودێرى سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی كه‌وكه‌ز حوسێن راوێژكار له وه‌زاره‌ت و نامیق ره‌سوڵ باس سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مى په‌روه‌رده‌یی له‌هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفروان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی سنوورى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا وه‌زیرى په‌روه‌رده وێرِای ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یی، دووپاتى كرده‌وه پرۆسه‌ى سه‌رپه‌رشتى كردن، یه‌كێكه له پرۆسه گرنگه‌كان بۆ پێشخستنى ره‌وشى په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا چونكه سه‌رپه‌رشتیاران به‌هۆى سه‌ردانى مه‌یدانى به‌رده‌وامیان بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان له‌نزیكه‌وه به‌كێشه‌و گرفته‌كان ئاشناده‌بن و په‌نجه له‌سه‌ر كه‌موكورِییه‌كان داده‌نێن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنى ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی گوتى: ئێمه به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یرى هه‌ر هه‌وڵ و كۆششێك ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن و هه‌وڵ و كۆششی ئێوه‌ش یه‌كێكه له‌و هه‌وڵه پیرۆزانه‌و، په‌روه‌رده‌ى ته‌ندروست به‌واتاى هێنانه‌كایه‌ى نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى په‌روه‌رده گوتى: هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌كار بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و هێنانه‌دی ئه‌و واده‌و به‌ڵێنانه‌ى كه كابینه‌ى شه‌شه‌می حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان داویه‌تی له‌بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردنداو، راستگۆ‌و شه‌فاف بین له‌گه‌ڵ خۆمان و هاوولاَتیانی كوردستاندا.
له‌ته‌وه‌رێكی تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانى توانای مرۆیی و زانستى سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایانی كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ركرایه‌وه.
پاشان ده‌رگاى پرسیار‌و سه‌رنج و پێشنیار له‌به‌رده‌م سه‌رپه‌رشتیاره به‌رِێزه‌كان كرایه‌وه‌و تیایدا چه‌ندین بۆچوونی جیاجیا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان خرایه‌رِوو، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش به‌سنگێكی فراوانه‌وه وه‌لاَمی سه‌رجه‌م پرسیار‌و ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانى دایه‌وه‌و، به‌ڵێنیشی دا كه به‌گوێره‌ى تواناكانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كان بدرێت.
شایانی باسه یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتى په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێر له 139 سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یی پێكهاتووه له بواره‌كانى په‌روه‌رده‌ى مه‌ده‌نى و كارگێرِى و هونه‌رى و وه‌رزشی و بابه‌ته جیاجیاكانى سیستمى خوێندندا. |
|
|
|