به پێی راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ئاژانسی په‌یامنێر) كه‌وتووه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاری داوه خوێندن له كۆلێژی پزیشكی ددانی زانكۆی ئیشق ده‌ست پێبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای مانگێك له‌وه‌ستانی خوێندن له‌و كۆلێژه به هۆی بوونی كه‌موكورتی له كه‌لوپه‌لی زانستیه‌كانی كۆلێژه‌كه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیاری كردنه‌وه‌ی پزیشكی ددانی زانكۆی ئیشق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دابینكردنی پێداویستییه زانستییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و كۆلێژه و په‌سه‌ند كردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌ت له‌مباره‌یه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، دكتۆر (دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، وه‌زاره‌ت دوودڵ نابێت له داخستنی هه‌ر كۆلێژێك و یا خود راگرتنی خوێندن تیایدا، ئه‌گه‌ر بێت كه‌موكورتی هه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له 12ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، بڕیاریدا چوار كۆلێژ له چوار زانكۆی ئه‌هلی به هۆی ته‌واو نه‌بوونی پێداویستییه زانستیه‌كان دابخات و ئه‌مانیش؛ كۆلێژی ده‌رمانسازی له هه‌ردوو زانكۆی شاهانه و زانكۆی جیهان و كۆلێژی پزیشكی ددان له هه‌ردوو زانكۆی ئیشق و هه‌ولێر بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا هه‌روه‌ها ماوه‌ی مانگێكیان مۆله‌ت پێدرا بۆ چاره‌سه‌ركرنی كه‌موكورتییه‌كان و پابه‌ندبوونیان به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت