له سلێمانی خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناغی 12ی بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵاتكران |
|
.jpg)
به‌مه‌به‌ستی هاندانیان و به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی خوێندن، له شاری سلێمانی خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناغی 12ی زانستی‌و وێژه‌ی‌و پیشه‌یی خه‌ڵات كران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هۆڵی شانۆی (گه‌ل)ی ئاماده‌یی سلێمانی كوڕان له‌شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌ره‌وه‌رده‌و كه‌سوكاری خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناغی 12ی زانستی‌و وێژه‌ی‌و پیشه‌یی، له‌مه‌راسیمێكدا خه‌ڵات به‌سه‌ر خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌شكرا.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه شێخ حسێن شێخ مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و ده‌ستخۆشی له خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی ساڵی 2008-2009 كرد كه توانیویانه نمره‌ی به‌رزبه‌ده‌ست بهێنن، هیواشی خواست مامۆستایان‌و كه‌سوكاری خوێندكاران به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی په‌روه‌رده بده‌ن.
دواتر خه‌ڵات به‌سه‌ر 38 خوێندكاری سه‌ركه‌وتووی قۆناغی 12ی زانستی و وێژه‌ی و پیشه‌ییدا دابه‌شكرا |
|
|
|