
به‌مه‌به‌ستی به ئاگابوون له كێشه‌و گرفته‌كانی كۆلێژه‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ، د.دلاوه‌ر عه‌بدول عه‌زیز وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی شاری چه‌مچه‌ماڵی كرد و له‌گه‌ڵ راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌و كۆلێژی زانسته رامیارییه‌كان و راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵ كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه راگری كۆلێژه‌كان و سه‌رۆكی به‌شه‌كان ئاماده‌یبون باس له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرا له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمداو به‌رنامه‌و پلانی گرنگ بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچونی ئاستی زانستی له كۆلێژ‌و زانكۆكاندا.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی گوێبیستی داواكاری راگری كۆلێژه‌كان بو كه خۆی له‌چه‌ند داواكارییه‌كدا ده‌بینیه‌وه، له‌وانه دروستكردنی بینای تایبه‌ت به كۆلێژه‌كان و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بون بۆ مامۆستایانی كۆلێژه‌كان و په‌یمانگاكان و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به كۆلێژه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كاندا، وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌ڵێنیدا له نزیكترین كاتدا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ساز بكرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا باسی له‌پرۆژه‌ی دڵنیایی جۆری كرده‌وه كه ئێستا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كاری له‌سه‌رده‌كات جگه له‌وه‌ی كه له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لیستی كورستانی به‌ڵێنیدا 100 ملیۆن دینار ته‌رخان بكات بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خوێندكاران.
|