كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌فته‌ی هونه‌ری سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستان |
|
رۆژی یه‌كشه‌ممه 10/1/2010 به‌چاودێری به‌ڕێز(سه‌فین موحسین دزه‌یی) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر و، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و، خاتوو (پاكیزه ته‌ڵعه‌ت) به‌ربَوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرو نوێنه‌ری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌قوتابی و خوێندكار‌و مامۆستایانی هونه‌ردۆست، له‌درێژه‌ی وه‌رزی هونه‌ری و رۆشنبیریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكی هونه‌ری و وه‌رزشی و دێده‌وانی، كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌فته‌ی هونه‌ری په‌روه‌رده‌ی بۆ بواره هونه‌رییه‌كانی سروود مۆسیقا و شێوه‌كاری و شانۆ‌و هۆزان و په‌خشان بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ستی پێكرد. له‌سه‌ره‌تای فیستڤاڵه‌كه‌دا به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پێشانگه‌ی شێوه‌كاری هاوبه‌شی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه كه چه‌ندین تابلۆی ده‌ستڕه‌نگینیی قوتابی و خوێندكارانی كوردستانی له‌خۆگرتبوو به‌به‌شداری 34 په‌روه‌رده له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. پاشان به‌ڕێز نه‌وزاد هادی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و ده‌ستخۆشی له‌سازدانی ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه هونه‌رییه‌كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیان و خوێندكارانی كوردستان و به‌ره‌وپێش بردنی ره‌وشی هونه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و، ستایشی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كرد بۆ په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری و چالاكییه‌كانی قوتابی و خوێندكاران له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا. ده‌رباره‌ی ئه‌م فیستڤاڵه‌ش لوقمان جه‌وهه‌ر به‌ڕێوبه‌ری چالاكی هونه‌ری له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوتی: له‌ماوه‌ی رۆژانی فیستڤاڵه‌كه چه‌ندین چالاكی هونه‌ری له‌لایه‌ن منداڵه به‌هره‌مه‌نده‌كانی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن كه چه‌ندین شاكاری هونه‌ری پڕ به‌هره‌ی قوتابی و خوێندكاران به‌پاڵپشتی مامۆستایانی هونه‌ری له‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری چالاكی هونه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌زارتی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بایه‌خێكی به‌رچاو به‌چالاكیه هونه‌ری و وه‌رزشی و رۆشنبیرییه‌كانی قوتابی و خوێندكاران ده‌دات و، ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه هونه‌رییه‌ش له‌روانگه‌ی دیدو بۆچوونی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و، بۆ خستنه‌ڕووی به‌هره‌و توانا شاراوه‌كانی نه‌وه‌كانی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. له‌چالاكیه‌كاندا هه‌ریه‌كه له تیپی چالاكی قوتابخانه‌كان په‌روه‌رده‌كانی كه‌ركووك و هه‌ولێر و خانه‌قین و گه‌رمیان، دهۆك چه‌ندین پارچه سروود و گۆرانی وهۆزان و په‌خشانیان پێشكه‌ش كرد.. بڕیاریش وایه ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه هونه‌رییه تا 16/1/2010 به‌رده‌وام بێت و سه‌رجه‌م بواره‌كانی شانۆ‌و سروود‌و مۆسیقا‌و شێوه‌كاری و هۆزان و په‌خشان بگرێته‌وه‌و، له‌كۆتاییشدا په‌روه‌رده سه‌ركه‌تووه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه خه‌ڵات ده‌كرێن. شایانی باسه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌روانگه‌ی بایه‌خدانی به‌په‌ره‌پێدانی لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كاندا، بایه‌خێكی به‌رچاو به‌سازدانی ئه‌م فیستڤاڵه هونه‌ریانه ده‌دات بۆ ده‌رخستنی به‌هره هونه‌رییه شاراوه‌كانی خوێندكار‌و قوتابیان |
|
|
|