له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا RRT كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، د. دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به‌بواری كوالێتی و هێنانه ئارای سیستمی لامه‌ركه‌زی له بواری خوێندنی باڵا‌و زانكۆكاندا كرده‌وه، به‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی زیاتر بدرێت به زانكۆكان و ده‌سته‌ڵاته‌كان شۆڕببنه‌وه بۆ ئاسته‌كانی خواره‌وه و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ببنه مۆدێلێك بۆ هه‌موو عیراق بۆ سه‌رجه‌م زانكۆكانی عیراق.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی باسی له گۆڕینی عه‌قڵییه‌ته‌كان و كاركردن له‌سه‌ر تواناكان و دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرد‌و دوورخستنه‌وه‌ی سیاسییه‌كان له كاروباری خوێندنی باڵا، به كاری سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وه‌سفكرد.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌فدی میوان هه‌ماهه‌نگی باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریكای له دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێم و ئه‌مریكادا له بواری ئاڵوگۆڕی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و راهێنانی مامۆستایانی زانكۆدا دووپاتكرده‌وه